"توركیا له هێرشه‌كانیدا چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به‌كارده‌هێنێت"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی رای گشتی كراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان توركیا به به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له هێرشه‌كانیدا تۆمه‌تبار ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه له په‌یجی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "له پێشێلكردنێكی ته‌واوی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، توركیا سه‌رجه‌م چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له هێرشه‌كانیدا بۆ شاری سه‌رێ كانیێ به‌كارده‌هێنێت".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "ئه‌و هێرشه 8 رۆژیه به‌رده‌وامه‌ی كه توركیا و میلیشیا به‌كرێگیراوه‌كانی له دژی ئێمه ده‌ستپێكردووه، نه‌یتوانیوه ئیراده‌ی هێزی به‌رگری و هێزی گه‌له‌كه‌مان بشكێنێت، به‌ڵكو به‌رووی دیاره كه ئه‌ردوغان له پلانه‌كانیدا شكستی هێناوه، بۆیه چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌كارده‌هێنێت، له‌وانه‌ش فسفۆر و ناپاڵمی سووتێنه‌ر، كه ده‌بنه هۆی كاره‌ساتی مرۆیی و كۆمه‌ڵكوژی راسته‌قینه به شێوه‌یه‌كی فراوان".
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه، "له كاتێكدا كه داوا له رای گشتی جیهانی و دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین، كار بۆ وه‌ستاندنی سه‌رپێچی و پێشێلكارییه مه‌ترسیداره‌كانی توركیا بكه‌ن و سنوورێك بۆ ئه‌و هێرشه فاشیستییه دابنێت، هاوكات داوا له هه‌موو جیهانیش ده‌كه‌ین، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و پێشێلكاریانه بكرێته‌وه".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "بێده‌نگی جیهان ئه‌ردوغان هان ده‌دات كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ك چۆن پێشتریش له عه‌فرین و هه‌موو ئه‌و ناوچانه ئه‌نجامیداون، كه توركیا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ره‌وه هه‌بووه".
H.B