حکوومەتی هەرێم: كوشتنی ئامانج بابان و خانه‌واده‌كه‌ی تاوانه و ده‌بێت تاوانباران سزابدرێن
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر رووداوی كوشتنی ئامانج بابان و لانه محه‌مه‌دی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان هاته ده‌نگ و ئه‌و رووداوه‌ی به توندی شه‌رمه‌زار كرد و داوای هه‌رچی زوو كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژان كرد.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم:
بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، رۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە ئامانج بابان لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵێکیان بەناوی هانۆ، لە سلێمانی درانە بەر دەستڕێژی گوللـە و گیانیان لە دەستدا.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکات، داواش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات، لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن، بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان.
جوتيار عادل
گوتەبێژی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/10/16
ئه‌مشه‌و رۆژنامه‌وان و پێشكه‌شكار ئامانج بابانی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی، له سلێمانی كوژران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی، رووداوه‌كه لای تێرمینالی شاره‌زوور بووه.
بە گوێرەی گوتەی شایەتحاڵان كه ئامانج و هاوژین و منداڵەكەیان بینیوە، شوێنه‌واری گوللـە بە سەری هەرسێكیانەوە بووە.
ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (بێ سنوور) بوو له كه‌ناڵی ئێن ئار تی و (لانه محه‌مه‌د)ی هاوسه‌ره‌كه‌شی پێشووتر بێژه‌ری كه‌ناڵی كوردسات بوو.
H.B