به توندی وه‌ڵامی قه‌یس خزعه‌لی ده‌درێته‌وه
"ئەو کەسانە نین لە ھیچ بارەگایەك لە بارەگاکانی پارتی بە ئیسراحەت دابنیشن"
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مال كه‌ركووكی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك و گه‌رمیان، وه‌ڵامی لێدوانێكی قه‌یس خزعه‌لی، سه‌رۆكی میلیشیای عهسیائیبی ئه‌هلولحه‌ق ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌و كه‌شوهه‌وایه ئه‌رێنییه‌ی ئێستا هه‌یه "سه‌برمان گرتووه و ده‌نگمان نه‌كردووه".
كه‌مال كه‌ركووكی ده‌ڵێت: "وه‌ك رێزێك بۆ بەڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و گشت دڵسۆزانی گەلی عێراقی ڕەسەن و ئەم كەشو ھەوا ئیجابیەی ھاتووه‌تە ئاراوە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی عێراق، تاکو ئێستا سەبرمان کردووە و دەنگمان نەکردووە ئەگینا نە ئێوە و نە ڕاکان جبوری و نە سه‌عد حهربیە، ئەو کەسانە نین لە ھیچ بارەگایەك لە بارەگاکانی پارتی بە ئیسراحەت دابنیشن".
قه‌یس خزعه‌لی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له تویته‌ری خۆیه‌وه دژی بڕیاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گای سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركووك، كه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، كراوه‌ته باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، نووسیویه‌تی: "بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ره‌وشی شاره‌كه زیاتر ده‌كات"، هاوكات بڕیاره‌كه ره‌تده‌كاته‌وه و داوا له عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه.
دوای دوو ساڵ له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، تا ئێستا له لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان، ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركووك و به‌رده‌وام داوای كردووه، كه پێویسته ره‌وشه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه و هێزه سه‌ربازییه‌كان له شاره‌كه بچنه ده‌ره‌وه.
ئ. م