ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری تره‌مپ سه‌ركۆنه ده‌كات
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه له سووریا ئیدانه كرا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا به زۆرینه‌ی ره‌ها شه‌رمه‌زار كرد.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، 354 په‌رله‌مانتار ده‌نگی به‌ڵێیان سه‌ركۆنه‌كردنی بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سووریا داوه.
ده‌نگه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له دژی بڕیاری تره‌مپ بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سووریا و هێرشی توركیا له دژی كوردی رۆژئاوای كوردستان به‌م شێوه‌یه بوون:
بەڵی: ٣٥٤ دەنگ بەرامبەر بە تەنیا ٦٠ دەنگ لەبەرژەوەندی ترەمپ.
لەو دەنگانە، ٢٢٥ دیموکرات و ١٢٩ كۆماری بوون.
هەر ٦٠ نوێنەرەکەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران کە بە نەخیر دەنگیان دا، کۆماریی بوون و لە پارتەکەی ترەمپ بوون.
H.B