سه‌رێ كانی له ژێر تۆپباراندایه
نۆیه‌م رۆژه
K24 – هه‌ولێر:
له نۆیه‌م رۆژی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی به‌رده‌وامن له تۆپبارانكردنی شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی هاوسنووری توركیا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كه‌ناڵی (RT) بڵاویكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیا له چواره‌م رۆژی هێرشه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاندبوو، سه‌رێ كانی كۆنترۆڵ كردووه، به‌ڵام له رۆژی هه‌شته‌می هێرشه‌كه‌یدا هێشتا سوپای توركیا له سه‌رێ كانی له شه‌ڕدایه.
ئه‌مڕۆ نۆیه‌م رۆژی ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ی سوپای توركیایه كه به هاوكاری هه‌زاران چه‌كداری گرووپه میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی سووریا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیپێكردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان له كه‌رته‌كانی خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی سه‌رێ كانی شه‌ڕڤانه كورده‌كان رووبه‌ڕووی سه‌ربازانی سوپای توركیا و میلیشیاكان بوونه‌ته‌وه.
له رۆژدا تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا به چڕی ده‌كه‌ونه تۆپبارانی سه‌رێ كانی، به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه به ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر شارۆچكه‌كه‌دا بگرن.
په‌یامنێری كه‌ناڵه رووسییه‌كه له باره‌ی هۆكاری مانه‌وه و به‌رگری به‌هێزی شه‌ڕڤانه كورده‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، كه هه‌سه‌ده له ماوه‌ی رابردوودا قایمكاری زۆری كردووه و زنجیره‌یه‌ك تونێل و حه‌شارگه‌ی درووست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لێیانه‌وه درێژه به مانه‌وه‌یان بده‌ن و شه‌ڕی توركیا بكه‌ن.