ترەمپ بەڵێنێك بە مەزڵووم كۆبانێ دەدات
مه‌زلووم كۆبانێ: هیچ رێككه‌وتنێكی سیاسیمان له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا نییه
K24 - ھەولێر
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایده‌گه‌یه‌نێت، لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی نێوانیان تره‌مپ به‌ڵێنی داوه سزای توركیا بدات و جه‌ختیشی كرده‌وه تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكی سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا نییه.
مه‌زڵووم كۆبانێ، لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی تەلەفزیۆنی روناھی، گوتیشی "ئه‌مەریكا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرد و پارێزگاری له هاوپه‌یمانه‌كه‌ی نه‌كرد و ئه‌مەریكا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا تێك نه‌چێت ئه‌م كاره‌ی كردووه".
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاماژەی بەوەشدا "هاوپه‌یمانی شه‌ڕی داعش به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌وان به هۆی پاراستنی هاووڵاتییانه‌وه شه‌ڕی داعشیان راگرتووه".
جه‌ختیشی كره‌وه "تا ئێستا به هۆی هێرشی توركیا 205 هاووڵاتی شه‌هید بوونه و دووپاتیشی كرده‌وه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رژێم نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی هه‌بووه، ته‌نیا لێكتێگه‌یشتن بووه و ئێمە دەستكەوتەكانمان دەپارێزین".
مەزڵووم، گوتی: "دوو ھێز دەتوانن ھێرشەكەی توركیا بوەستێنن ئەویش ئەمەریكا و رووسیان، ئەمەریكا لە سنوورەكە كشاوەتەوە ئێستا رووسیا ماوەتەوە كە ھاوپەیمانی رژێمی سووریایە".
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا دەڵێ، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا نه‌چنه به‌ره‌كانی شه‌ڕ، ئه‌وا ئه‌وان رێگه‌یان پێناده‌ن بچنه ئه‌و ناوچانه‌ی كه شه‌ڕی تێدا نییه.
ھ.م