فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری توركیا تێكشكێندرا
له ئاسمانی ته‌ل ته‌مر
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری سوپای توركیا له ئاسمانی ته‌لته‌مر خرایه خواره‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری سانای سووریا، بڵاویكرده‌وه، سوپای سووریا توانیویه‌تی فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری سوپای توركیا تێكبشكێنێت.
روونیشیكرده‌وه، فڕۆكه‌كه له گوندی مجیبره زركانی ده‌وروبه‌ری ته‌ل ته‌مر له پارێزگای حه‌سه‌كه خراوه‌ته خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ نۆیه‌م رۆژی ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ی سوپای توركیایه كه به هاوكاری هه‌زاران چه‌كداری گرووپه میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی سووریا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیپێكردووه.
