لە ترەمپەوە بۆ ئەردۆغان
ترەمپ دواین دەرفەت دەداتە ئەردۆغان
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، نامەیەکی لەبارەی رەوشی سووریا بۆ ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ناردووە و داوای لێ دەکات "خۆی گەمژە نەکات" و داواکەی قبووڵ بکات.
نامەکە لە 09/10/2019 نووسراوە، بەڵام ئێستا ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا کراوە. وەک دەردەکەوێت، ئەردۆغان هاوشێوەی ناوەڕۆکی ئەم نامەیە رەفتاری نەکردووە.
دەقی نامەکەی ترەمپ بۆ ئەردۆغان:
وەرە با رێککەوتنێکی باش بکەین! تۆ ناتەوێ بەرپرسیاری کوشتاری هەزاران مرۆڤ بی، منیش نامەوێ بەرپرسی وێران کردنی ئابووری تورکیا بم و ئەوە دەکەم. من بە روونی نموونەیەکی بچووکی ئـەو وێران کردنەم لە کێشەی قەشە برۆنسن دا پیشاندایت.
من زۆر کارم کردووە بۆ ئەوەی هەندێک لە کێشەکانی ئێوە چارەسەر بکەم. جیهان بێ ئومێد مەکە. تۆ دەتوانی رێککەوتنێکی باش بکەیت. فەرماندە مەزلووم ئامادەیە بۆ ئەوەی گفتوگۆت لەگەڵ بکات، ئەو ئامادەی جۆرێک لە سازشە کە پێشتر هەرگیز ئەو جۆرە سازشەیان نەکردووە. بە متمانەوە کۆپییەکی نامەکەی ئەو ھاوپێچ دەکەم کە هەر ئێستا بە دەستم گەیشت و بۆ منی ناردووە.
مێژوو بە چاوێکی باش لێتدەڕوانێت ئەگەر ئەو کارە بە رێگایەکی دروست و مرۆڤدۆستانە ئەنجام بدەیت. مێژوو بۆ هەمیشە وەکو شەیتان تەماشات دەکات ئەگەر شتی باش روونەدات. کەسێکی تووند مەبە، کەسێکی گەمژە مەبە!
من دواتر پەیوەندیت پێوە دەکەم.

H.J