سێ گه‌نج به سوتاویی گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه قەڵادزێ
پۆلیسی راپەڕین زانیاری لەبارەی رووداوەكە بڵاودەكاتەوە
K24 - دەڤەری راپەڕین
سێ گەنج لە قەڵادزێ بە سوتاویی گەیەندراو نەخۆشخانە و بەوتەی خۆیان لەكاتی جوانكاری دەمووچاو تووشی ئەو رووداوە بوونە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو سێ گه‌نج به ناوه‌كانی ( م . م . ئ ) له‌دایكبووی ساڵی 1993، پیشه‌ی خوێندكار. ( ك . ئ . ئ ) له‌دایكبووی ساڵی 2000 پیشه‌ی كاسب. ( پ . ئ . م ) له‌دایكبووی ساڵی 2007 پیشه‌ی خوێندكار گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه سه‌رجه‌میان به ئاگر سووتاون و یه‌كێكیان میوان بووه".
پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشكرد: "به وته‌ی خۆیان رووداوه‌كه له‌كاتێكدا بووه هه‌رسێكیان سه‌رقاڵی جوانكاری ده‌موو چاو بوون، جۆره مۆمێك په‌یدا بووه بۆ هه‌ڵگرتنی مووی ده‌مووچاو به‌كار ده‌هێندرێت، ئه‌وان ویستویانه ئه‌و مۆمه لهسهرغازهكه بیتوێننه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئاگریان ناوه به غازهكهوه ده‌ستبه‌جێ ئاگر كڵپه‌ی كردووه و سوتاون".
ئەوەشخراوەتەروو: "هه‌رسێكیان هه‌ردوو قاچ و هه‌ردوو ده‌ست و ده‌موو چاویان سووتاوه، پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی له ئێستادا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری ته‌ندروستیدان و میوانه‌كه‌شیان دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ره و دوانه‌كه‌ی تریش دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی (ئاشتی)ن، باری ته‌ندروستی سه‌رجه‌میان جێگیره، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
ھ.م