له هه‌رێمی كوردستان رووس نه‌فت رێككاری خۆپارێزی گرته‌به‌ر
به هۆی نزیكی له ره‌وشی سووریا
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای وزه‌ی رووسیا(روس نه‌فت) ژماره‌یه‌ك رێككاری خۆپارێزی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرته به‌ر.
به‌رپرسێكی باڵای كۆمپانیاكه رایگه‌یاندووه، به هۆی نزیكی له ره‌وشی سووریا و به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا، چه‌ند رێككارێكی خۆپارێزیانهیان گرتووه‌ته به‌ر.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی كاره‌كانی كۆمپانیاكه‌یان راگرتووه.