وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: هێرشەکانی تورکیا کاریگەری لەسەر داعش دەبێت
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
K24 – ههولێر:
دوای ئەوەی بە سەردانێک گەیشتە بەغدا، جان ئیف لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، محەمەد حەکیم، باسی لە هێرشەکانی تورکیا و کاریگەری لەسەر جەنگی دژ بە داعش کرد.
لە کۆنفرانسەکە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری سووریا، کاریگەری لەسەر چالاکییەکانی داعش و شەڕی دژ بە تیرۆر دەبێت.
راشیگەیاند، داوامان کردووە کۆبوونەوەی هاوپەیمانان لە بارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ئەنجام بدرێت.
ئاشکراشیکرد، دوای سەردانی بەغدا سەردانی هەولێر دەکەم و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبمەوە.
H.J