ژماره‌ی شه‌هیدانی رۆژئاوا گه‌یشته‌ 218 هاووڵاتی

ئامارێكی نوێ راگه‌یه‌ندرا

K24 – هه‌ولێر:

خۆبه‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆژئاوای كوردستان، رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ له‌ ئاكامی بۆردومان و تۆپبارانی ناوچه‌كانی دانیشتوان له‌ رۆژئاوای كوردستان 218 هاووڵاتی شه‌هید بوون.

هاوكات ده‌سته‌ی ته‌ندرووستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئیداره‌ی زاتی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا كێشه‌ی كه‌می ده‌رمان هه‌یه‌ و تیمه‌ پزیشكییه‌كان توانای به‌ده‌مه‌وه‌چوونی قوربانیان و بریندارانی بۆردومانه‌كانی توركیایان نه‌ماوه‌.

ئه‌مڕۆ نۆیه‌م رۆژی ئه‌و هێرشه‌ سه‌ربازییه‌ی سوپای توركیایه‌ كه‌ به‌ هاوكاری هه‌زاران چه‌كداری گرووپه‌ میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی سووریا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیپێكردووه‌.