داوای كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی مرۆیی له سه‌رێ كانی ده‌كرێت
بۆ ده‌ربازبوونی مه‌ده‌نییه‌كان له سه‌رێ كانی
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته و رێكخراو و چالاكانی مه‌ده‌نی له رۆژئاوای كوردستان، داوا ده‌كه‌ن، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان فشار بخه‌نه سه‌ر توركیا بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی و كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی مرۆیی بۆ ده‌ربازبوونی مه‌ده‌نییه‌كان له سه‌رێ كانی.
سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی ماوه‌ی 9 رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك بۆردومان و تۆپبارانی سه‌رێ كانی ده‌كه‌ن.
رێكخراوه مرۆییه‌كانی جزیره له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایانكردووه، ماوه‌ی سێ رۆژه سوپای توركیا و میلیشیاكانی گه‌مارۆی سه‌رێ كانیان داوه و رێگه به ده‌رچوونی مه‌ده‌نییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان ناده‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: ژیانی سه‌دان خێزان و هه‌زاران منداڵ و ژن له سه‌رێ كانی له به‌رده‌م مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدیدایه.
دا‌واشیان كردووه، هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌رێ كانی وه‌ك تاوانی مرۆیی سه‌یر بكرێت و رێگه بگیرێت له رژانی خوێنی زیاتری مه‌ده‌نییه‌كان له‌و ناوچه‌یه.