مەسرور بارزانی جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی راگەیاند

سەرۆکی حکوومەت 500 ملیاری دیناری بۆ چەند پرۆژەیەک تەرخانکرد

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، 500 ملیار دینار (چوار سەد و بیست ملیۆن دۆلار) بۆ چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری تەرخان کراوە.

مەسرور بارزانی رایگەیاندووە، ژێرخانێکی پێشکەوتوو، بناغەی ئابوورییەکی مۆدێرنە بۆیە ئێمە بە بەهای 500 ملیار دینار بودجەمان بۆ پڕۆژەکانی کارەبا، سایلۆ، رێگاوبان، ئاو و ئاوەڕۆ تەرخان کرد.

سەرۆکی حکوومەتی دەشڵێت، بناغە بۆ کوردستانێکی بەهێزتر و خۆشگوزەرانتر دانراوە.

ئەم پڕۆژانە بە چەند قۆناغێک ئەنجام دەدرێن و سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرنەوە و هەزاران دەرفەتی کار لە هەرێمی کوردستان دەرەخسێنن.

لەم چوارچێوەیەشدا، ئەمڕۆ بەردی بناغەی ئەندەرپاسەکانی شەقامی بارزان لە دهۆک دادەنرێت.

H.J