زاخارۆڤا: پێویسته سنووری سووریا بگه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شق
داوای رێككه‌وتنی گونجاوی كورد و دیمه‌شق ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، رایگه‌یاند، پێویسته سوپای سووریا كۆنترۆڵی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان سووریا و توركیا بكات.
گوتیشی: ئێمه دڵنیاین سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌سته‌به‌ر نابێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچانه نه‌گه‌ڕێنه‌وه ژێر سه‌روه‌ری سووریا.
ئه‌وه‌شی گوت: ئێمه پشتیوانی و پێشوازی له رێككه‌وتنی گونجاوی نێوان دیمه‌شق و كورده‌كان ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، مۆسكۆ له ده‌ستپێكی هێرشی توركیاوه داوایكردووه، هه‌موو لایه‌نه‌كان دان به خۆیاندا بگرن و كارێك نه‌كه‌ن ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر بكه‌ن.
زاخارۆڤا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌شی سه‌باره‌ت به پاسه‌وانی كردنی زیندانیانی داعش ده‌ربڕی.
باسی له‌وه‌شكرد، تیرۆریسته‌كان هێرشه‌كانی توركیا به ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كانیان چاك بكه‌نه‌وه و ده‌ست به جوڵه بكه‌ن.