توركیا بودجه بۆ گۆڕینی دیموگرافیای رۆژئاوای كوردستان تهرخان دهكات
بڕێک پارەی لە پڕۆژە بودجەی 2020 دیاریکردووە
K24 – ههولێر:
سەرۆکی کارگێڕی بودجە لە سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، تورکیا بڕێک پارەی لە پڕۆژە بودجەی 2020 دیاریکردووە بۆ دامەزراندنی یەکەی نیشتەجێبوون، لە ناوچەی ئارام کە مەبەستییەتی لە باکووری سووریا دروستی بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەنقەرە مەبەستییەتی بە دووری 32 کیلۆمەتر لە باشووری وڵاتەکەی بۆ باکووری سووریا پێشڕەوی بکات و ناوچەیەکی ئارام دابمەزرێنت، لە ناوچەکە 2 ملیۆن ئاوارەی سووری نیشتەجێ دەکات کە ئاوارە وڵاتەکەی بوونە و ئهوهش به گهورهترین ههوڵی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچهكانی رۆژئاوای كوردستان ههژمار دهكرێت.
ناجی ئیقبال سەرۆکی کارگێڕی و ستراتیژی بودجە دەڵێت، تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک لە پڕۆژە بودجەی 2020 دیارینەکراوە بۆ دامەزراندنی یەکەی نیشتەجێبوون لە باکووری سووریا، بەڵام دەتوانین دیاری بکەین ئەگەر دۆخەکە پێویستی کرد.
ئیقبال گوتیشی: "بودجەی حکوومەت بەهێزە و دەتوانرێت جێگەی پڕۆژەی لەو جۆرەی تێدا بکریتەوە. و لە کاتێکدا بەهۆی بەهێزییەکەی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەیە پارەدار دەکات".
پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان مانگی رابردوو لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبەردەم سەرکردەی وڵاتان نەخشەی ناوچەی ئارامی لە باکووری سووریا بڵاوکردەوە، نیەتی خۆی ئاشکرا کرد کە دەیەوێت سەدان و گوند شار و شارۆچکە بۆ ئاوارەکان بنیات بنێت.