هەسەدە: فسفۆری سپی و ناپاڵم دژمان بەکاردێت
"سوپای تورکیا چەکی قەدەغەکراو دژمان بەکاردەهێنێت"
K24 – ههولێر:
بەرپرسانی هێزەکانی سووریای دیموکرات، هەسەدە، تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو تۆمەتبار دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا هەسەدە ئاماژە بەوە داوە، تورکیا و هێزەکانی سەر بە تورکیا، ناپڵم و فۆسفۆری سپییان لە دژی هێزەکانی هەسەدە و شارە کوردییەکان بەکار هێناوە.
ئاشکراشیکردووە، هۆکاری بەکارهێنانی ئەم چەکانە ئەوەیە، سوپای تورکیا و میلیشیاکانی لە ماوەی نۆ رۆژی جەنگدا، نەیتوانیووە پێشڕەویی بکات.
هەر ئەمڕۆش، بەرپرسانی هەسەدە داوایانکرد، رێرەوێکی پارێزراو بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی دروستبکرێت، تاکو بتوانن ناوچەی جەنگ جێبهێڵن.
بەگوێرەی دواین ئامار، 300 هەزار کەس لە رۆژئاوای کوردستان بەهۆی هێرشی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی ئاوارەبوون.
AFP
H.J