ئه‌ردوغان و پێنس له كۆبوونه‌وه‌دان
هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه، كه بۆ مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی شه‌ڕ له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كردووه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، شاندێكی ئه‌مه‌ریكی به سه‌رۆكایه‌تی مایك پێنس، جێگری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی توركیای كرد و، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی، بڕیاره هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره بخاته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌و هێرشه بوه‌ستێنێت، كه ماوه‌ی 9 رۆژه له دژی هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی ئه‌مه‌ریكی بۆ توركیا، هه‌ریه‌ك له واشنتن و ئه‌نقه‌ره جه‌ختیان له هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆیان له‌باره‌ی پرسی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر توركیا هێرشه‌كه‌ی نه‌وه‌ستێنێت، ئه‌وا سزای سه‌خت و زیاتر به‌سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌دا ده‌سه‌پێنێت، له‌كاتێكدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاش له دوایین لێدوانی‌دا له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، تا ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان نه‌پێكێت، توركیا هه‌رگیز ده‌ست له هێرشه‌كه‌ی هه‌ڵناگرێت.
H.B