كۆشكی سپی: سزای زیاتر به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنین
"بازنه‌ی سزاكانمان بۆ سه‌ر توركیا فراوانتر ده‌كه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
كۆشكی سپی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، بۆ "بۆ رێگه‌گرتن له په‌لهاوێشتنی توركیا بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كه‌ی"، ئه‌مه‌ریكا بازنه‌ی سزاكانی بۆ سه‌ر ئه‌نقه‌ره فراوانتر ده‌كات، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌ر له كه‌مێك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له دژی هێزه كوردییه‌كان چوونه‌ته كۆبوونه‌وه.
له‌مباره‌شه‌وه لاری كۆدلو، راوێژكاری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئابووری له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "CNBC"ی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، "سزاكانمان به‌كارده‌هێنین و ده‌توانین سزای زیاتریش به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنین، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ین توركیا له سنووری وڵاته‌كه‌ی بچێته ده‌ره‌وه".
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ته‌نیا دوای چه‌ند خوله‌كێك له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هاتووه، كه شاندی ئه‌مه‌ریكی به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ وه‌ستاندنی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا "رۆژئاوای كوردستان" سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كردووه.
به‌ر له كه‌مێك، ئه‌ردوغان و پێنس چوونه‌ته كۆبوونه‌وه و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌نجام و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تا ئێستا به‌رده‌وامه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی ئه‌مه‌ریكی بۆ توركیا، هه‌ریه‌ك له واشنتن و ئه‌نقه‌ره جه‌ختیان له هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆیان له‌باره‌ی پرسی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر توركیا هێرشه‌كه‌ی نه‌وه‌ستێنێت، ئه‌وا سزای سه‌خت و زیاتر به‌سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌دا ده‌سه‌پێنێت، له‌كاتێكدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاش له دوایین لێدوانی‌دا له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، تا ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان نه‌پێكێت، توركیا هه‌رگیز ده‌ست له هێرشه‌كه‌ی هه‌ڵناگرێت.
H.B