چاویشئۆغلۆ: له‌ناوبردنی تیرۆر به‌لای ئێمه‌وه له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا گرنگتره
"توركیا سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هێرشه‌كه‌ی"
K24- هه‌ولێر:
مه‌ولود چاویشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتیكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا ناكات، ئه‌گه‌ر واشنتن سزا به‌سه‌ر خۆی و هه‌ر ئه‌ندامێكی خانه‌واده‌كه‌یدا بسه‌پێنێت.
ئه‌م گوتانه‌ی چاویشئۆغلۆ له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "BBC"ـدا هاتوون و گوتی: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ردوغانی بانگهێشتی وڵاته‌كه‌ی كردووه و به‌ڵام وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌و سه‌ردانه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر سه‌رۆكی توركیا و هه‌ر ئه‌ندامێكی خانه‌واده‌كه‌یدا بسه‌پێنێت".
چاویش ئۆغلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا به‌لای حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یه‌وه له‌پێشینه‌ی پرسه گرنگه‌كانه و گوتی: "ئێمه به‌ڕاشكاوانه له سزاكان ناترسێین. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ تیرۆر له‌ناو نه‌به‌ین، له‌وانه‌یه بۆ داهاتوو سه‌ختتر بێت، بۆیه ئه‌و پرسه به‌لای ئێمه‌وه له سزاكان گرنگتره".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكراشیكرد، وڵاته‌كه‌ی چاوه‌ڕێی چرای سه‌وز له هیچ لایه‌نێك ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی له سووریا ئه‌نجام بدات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ویستمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كار بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بوو".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنیداوه، ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن بۆ وه‌ستاندنی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا "رۆژئاوای كوردستان" شكستی هێنا، ئه‌وا سزای وێرانكه‌ر له ئابووری توركیا ده‌وه‌شێنێت.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، ئه‌مڕۆ شاندی ئه‌مه‌ریكا كه به مه‌به‌ستی رازیكردنی توركیا بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كرد و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
H.B