تۆپخانه‌كانی توركیا قامشلۆ و سه‌رێ كانیێ بۆردومان ده‌كه‌ن
توركیا هێرشه‌كانی له سه‌رێ كانیێ چڕكردووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
لاڤا ئه‌سعه‌د، په‌یامنیری كوردستان 24 له شاری قامشلۆ رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپای توركیا و گروپه میلیشیا چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن چه‌ند گه‌ڕه‌ك و گوندێكیان له شاری قامشلۆ و سه‌رێ كانیێ بۆردومان كرد.
گوتیشی: تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا گه‌ڕه‌كی "قه‌ناتی سویس"ـیان له له‌و شاره تۆپبارانكرد، كه ئه‌و گه‌ڕه‌كانه تایبه‌تن به نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، هاووڵاتیه‌ك له‌و تۆپبارانه به‌سه‌ختی برینداربوو.
تایبه‌ت به گۆڕانكارییه‌كانی شه‌ڕ له شاری سه‌رێ كانیێش ئاشكرایكرد، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌و شاره به‌رده‌وامه و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان بوونه‌ته قوربانی، به‌ڵام به‌هۆی نائارامی دۆخه‌كه زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان نازانرێت.
گوتیشی: هه‌رچه‌نده دۆخی قامشلۆ ئارام بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی پزیشك و بچووكی نه‌خۆشخانه، ناتوانرێت وه‌ك پێویست پێشوازی له برینداره‌كان بكرێت.
H.B