وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتین كه یه‌په‌گه له ناوچه‌كه بكشێته‌وه
"له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا گه‌یشتینه رێككه‌وتن"
K24- هه‌ولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و شاندی ئه‌مه‌ریكی كه له مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا رێككه‌وتووین.
هه‌روه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" بۆ ماوه‌ی 120 كاتژمێر كرایه‌وه نه‌ك وه‌ستاندنی یه‌كجاره‌كی، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان بدرێت.
روونیشیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، چه‌كی قورسی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه‌كه بكشێندرێته‌وه و پێگه‌كانیشیان به ته‌واوی خاپوور بكرێن".
گوتیشی: "ئامانج له‌و رێككه‌وتنه بۆ راگه‌یاندنی ناوچه‌ی ئارامه به قووڵایی 32 كیلۆمه‌تر و درێژایی 444 كیلۆمه‌تر تا ده‌گاته سنووری عێراق".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له رۆژهه‌ڵاتی فورات به‌رده‌وام ده‌بن.
H.B