ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره
له نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا جیاوازی له نێوان خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ توركیا گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر وه‌ستاندنی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا و خاڵه‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه‌شی ئاشكرا كرد، به‌ڵام توركیاش ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی به شێوازێكی جیاوازتر بڵاو كردووه‌ته‌وه.
خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه:
1- توركیا ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه بدات له‌ماوه‌ی 120 كاتژمێردا هێزه‌كانی به قووڵایی 32 كیلۆمه‌تر له نزیك سنووری توركیا بكشێنێته‌وه.
2- ئه‌مه‌ریكا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به قووڵایی 32 كیلۆمه‌تر له نزیك سنووری نێوان سووریا و توركیا بكات.
3- رێككه‌وتنه‌كه رێگری له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له شاری كۆبانێ ده‌كات، كه هێزه‌كانی سوپای سووریا چوونه‌ته ناو ئه‌و شاره.
4- دوای كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كیی هێزه كوردییه‌كان، كۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا ده‌هێندرێت.
5- ئه‌مه‌ریكا هیچ سه‌ربازێكی له‌ناو خاكی سووریا نابێت.
6- ئه‌مه‌ریكا و توركیا پابه‌ندن به رێككه‌وتنی ئاشتیانه له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له سووریا، به شێوه‌یه‌ك كه ئاسایشی ئه‌نقه‌ره و كورده‌كان له‌خۆ بگرێت.
7- پاراستنی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان و پارێزگاریكردن له گرتووخانه‌كانی ناوچه‌ی ئارام.
8- شكستپێهێنانی رێكخراوی داعش ئامانجی هاوبه‌شه.
9- ئه‌مه‌ریكا سزای زیاتر به‌سه‌ر توركیادا ناسه‌پێنێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو.
خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، كه له‌لایه‌ن توركیاوه راگه‌یه‌ندراون:
1- ناوچه‌ی ئارام تا قووڵایی 32 كیلۆمه‌تر و درێژاییه‌كه‌شی له رۆژهه‌ڵاتی فوراته‌وه تا سنووری عێراق ده‌گرێته‌وه.
2- گفتوگۆی نێوان توركیا و رووسیا له‌باره‌ی دۆخی منبج و ناوچه‌كانی دیكه.
3- وه‌ستاندنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئامانجه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ رێگه‌پێدانه به هێزه كوردییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئارام جێبهێڵن.
4- پێویسته هێزه كوردییه‌كان چه‌كه قورسه‌كانیان راده‌ستی سوپای ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه.
5- ناوچه‌ی ئارام له‌لایه‌ن توركیاوه كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
له‌مباره‌شه‌وه مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی كورد له سووریا ده‌كات و ناوچه‌یه‌كی ئارامی درێژ درووست ده‌كات".
هاوكات مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش گوتی: "رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو و ژیانی ملیۆنه‌ها كه‌س رزگار ده‌كات".
H.B