رۆیتەرز: تورکیا سەرێ کانی بۆردومان دەکات
سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست، سوپای تورکیا ئەمڕۆ سەرێ کانی بۆردومان دەکات.
تۆپبارانی تورکیا لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو، ئەمەریکا و تورکیا ئاگربەستیان لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند و دەبوو بۆ ماوەی 120 کاتژمێر هێزەکانی یەپەگە بچنە دەرەوەی ناوچەی ئارام.
شه‌ڕڤانانی كورد له شارۆچكه‌كه به‌رده‌وامن له به‌رگریكردن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیا له چواره‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوا رایگه‌یاندبوو، ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رێ كانیدا گرتووه، به‌ڵام هێشتا ناوچه‌كه له ژێر كۆنترۆڵی هه‌سه‌ده‌یه.
ئه‌مڕۆ 10 رۆژه سوپای توركیا هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی ده‌كاته سه‌ر سه‌رێ كانی.
هاوكات دوێنێ له دژه هێرشێكدا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) توانیان حه‌وت گوندی دیكه‌ی سنووری شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر له ژێر ده‌ستی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ربهێنن و كۆنترۆڵیان بكه‌نه‌وه.
شه‌وی رابردوو، ئه‌ردۆغان و مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاریاندا ئاگربه‌ست له باكووری سووریا رابگه‌یه‌ندرێت.
جێگری دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، راشیگه‌یاند، كورد پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌كه ده‌بن.