ترەمپ: کورد و تورک وەکو دوو منداڵ وان دەبێت شەڕیان پێ بکەیت
سەرەڕای ئەوەی سەدان کەس قوربانی جەنگن، سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت خۆمان وتمان بە شەڕەکە ببێت
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، کورد و تورک وەکو دوو منداڵ وابوون کە دەیانویست شەڕ لەگەڵ یەکدی بکەن.
لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە ویلایەتی تێکساس، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی جەنگی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاندووە: "ئەوەی من کردم نا ئاسایی بوو. من وتم ئەوان بۆ ماوەیەک شەڕی یەکتر دەکەن. وەکو دوو منداڵ، دەبێت وایان لێبکەیت شەڕ بکەن، دواتر لێکیان بکەیتەوە".
دەشڵێت: "ئەوان چەند رۆژێک شەڕیان کرد و ئەوەش زۆر توندوتیژانە بوو".
ترەمپ گووتیشی: "ئێمە چووینە ئەوێ و گوتمان کە وەستانێکی کاتیمان دەوێت و کوردەکان کارێکی باشیان کرد. ئەوان کەمێک دەچنە دواوە".
سەرۆکی ئەمەریکا شانازی بە خۆیەوە دەکات و دەڵێت، یەک قەترە خوێنی ئەمەریکییەکان لە باکووری سووریا نەڕێژراوە.
بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، 300 هەزار کەس ئاوارەبوون و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە، بەڵام سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت خۆمان کورد و تورکمان تێکبەردا.
WATCH: President Trump on Turkey attacking the Kurds: "Sometimes you have to let them fight, like two kids in a lot. You have to let them fight, and then you pull them apart!" pic.twitter.com/rSgu1U3ERu
— MSNBC (@MSNBC) October 18, 2019
France24
H.J