ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات: ئاماده‌ین كه‌مێك بكشێینه‌وه
توركیا به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات، ریاز درار رایگه‌یاند، شه‌ڕڤانانی كورد ئاماده‌ن له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیا بكشێنه‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری سپۆتنیكی رووسی، درار گوتی: ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و چوونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌یه كه هاتوونه‌ته ناو خاكی سووریا.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له دووری 5 كیلۆمهترین له سنووری توركیا. له هه‌ندێك شوێن 14 كیلۆمه‌تر دوورین و پێشمان ئاساییه ئه‌گه‌ر كه‌مێكی دیكه خاڵه‌كانمان له سنووری توركیا دوور بخه‌ینه‌وه. به‌ڵام تا ئێستا توركیا شه‌ڕی رانه‌گرتووه. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی پێنس قسه‌ی ده‌كرد، توركیا تۆپبارانی نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌كردین.
سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌ستیان كرده‌وه به تۆپبارانكردنی سه‌رێ كانی.
شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی هاوسنووری توركیایه و له لایه‌ن سوپای توركیا و میلیشیا توندڕه‌وه هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه ماوه‌ی 10 رۆژه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر.
شه‌ڕڤانانی كورد له شارۆچكه‌كه به‌رده‌وامن له به‌رگریكردن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیا له چواره‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوا رایگه‌یاندبوو، ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رێ كانیدا گرتووه، به‌ڵام هێشتا ناوچه‌كه له ژێر كۆنترۆڵی هه‌سه‌ده‌یه.
ئه‌مڕۆ 10 رۆژه سوپای توركیا هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی ده‌كاته سه‌ر سه‌رێ كانی.
هاوكات دوێنێ له دژه هێرشێكدا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) توانیان حه‌وت گوندی دیكه‌ی سنووری شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر له ژێر ده‌ستی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ربهێنن و كۆنترۆڵیان بكه‌نه‌وه.
شه‌وی رابردوو، ئه‌ردۆغان و مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاریاندا ئاگربه‌ست له باكووری سووریا رابگه‌یه‌ندرێت.
جێگری دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، راشیگه‌یاند، كورد پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌كه ده‌بن.