هەسەدە لەسەر شکانی ئاگربەست هاتە دەنگ

تورکیا تۆمەتبار دەکات

K24 – هه‌ولێر:

مستەفالی بالی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، سەرەڕای رێککەوتن بۆ وەستانی جەنگ، بۆردومانی زەمینی و ئاسمانی دەکرێتە سەر شەڕڤانەکان، شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان و نەخۆشخانەی سەرێکانی.

راشیگەیاندووە، تورکیا لە شەوی رابردووەوە، بە هێرشەکانی ئاگربەستی پێشێلکردووە.

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا شەوی رابردوو لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاگربەستی لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند و گووتی، ماوەی 120 کاتژمێر جەنگ دەوەستێت و لەو ماوەیە هێزەکانی هەسەدە تا دەرەوەی ناوچەی ئارام دەکشێنەوە، بەڵام سوپای تورکیا لە بۆردومانەکانی بەردەوامە.

H.J