شاره‌زایه‌كی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی سوودمه‌نده‌كانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا ده‌ناسێنێ
كێ سوودمه‌نده و كێ پاشه‌كشه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كردووه؟
K24 - هه‌ولێر:
هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان نه‌خشه‌یه‌كی نوێی هه‌ژموونی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌كه‌دا ده‌نه‌خشێنێ، هه‌ندێك له یاریزانه‌كانی مه‌یدانی سیاسی ده‌ستكه‌وتیان زیادبووه و هه‌ندێكیان نه‌ك ده‌ستكه‌وت پاشه‌كشه‌یان كردووه و ئه‌وه‌ی هه‌یانبووه كه‌م ده‌كات.
پێده‌چێت رووسیا سوودمه‌ندی گه‌وره‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا بێت بۆ سه‌ر سووریا، چونكه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ژموونی مۆسكۆ له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا زیاتر ده‌بێت.
ته‌نانه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، هێزه‌كانی رووسیا كۆنترۆڵی هه‌ندێك له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان كردووه له‌ناو خاكی سووریادا.
سه‌میر ساڵحه، شاره‌زای سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "رووسیا و رژێمی سووریا سوودمه‌ندی سه‌ره‌كین له‌و پرۆسه سیاسی و سه‌ربازییه‌دا، ئه‌نقه‌ره‌ش ده‌گاته ئه‌و خه‌ونه‌ی هه‌یبوو له باكووری سووریا بۆ درووستكردنی "ناوچه‌ی ئارام" و ده‌ركردنی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "جۆره لێكتێگه‌یشتنێك هه‌یه له نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره، به‌تایبه‌تی له پرسی منبج و كۆبانێ، به كرده‌ییش سوپای سووریا چوونه‌ته‌وه ئه‌و ناوچانه".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "رووسیا له‌ناو دڵی دیمه‌نه‌كه‌دایه، له‌وانه‌یه له‌سه‌ر مێزه‌كه نه‌بێت، به‌ڵام ورده‌كاریی زۆر ده‌زانێت و به وردی چاودێریی ده‌كات له نزیكه‌وه، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه، مۆسكۆ به جۆرێك له جۆره‌كان رۆڵی هه‌بووه له گه‌یشتن به‌و رێككه‌وتننامه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه سوپای سووریا كۆنترۆڵی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی كورده‌كانی كردووه وه‌ك منبج و كۆبانێ، سوپای سووریا له هێڵی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه‌یه پێشتر ئاسان نه‌بوو بۆ دیمه‌شق پێی بگات و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه به‌ده‌ستبهێنێ.
توركیاش توانیوویه‌تی هه‌ندێك ئامانجی سه‌ربازی به‌ده‌ستبهێنێ له رێگای هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌یه‌وه بۆ سه‌ر سووریا، یه‌كێكیان دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕڤانه كورده‌كانه له سنووره‌كانی.
سه‌رچاوه: سكای نیووز عه‌ره‌بی