پەرلەمانتارانی رووسیا دژی ھێرشی توركیان بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان
داوا دەكەن وڵاتەكەیان رێگری لە جینۆسایدكردنی كوردسان بكات
K24 - مۆسكۆ
ھێرشی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، ئه‌م ره‌وشه ناكۆكییه نێوخۆیی و جیهانییه‌كانی ئاڵۆزتر كردووه. په‌یوه‌ست به‌م پرسە په‌رله‌مانتارانی رووسیا جگه له ئیدانه كردنی هێرشه‌كه، داوا ده‌كه‌ن وڵاته‌كه‌یان هه‌موو هه‌وڵێك بدات، بۆ ئەوەی به‌ر به جینۆسایدی كوردان بگرێت.
یڤگێنی پریماكۆڤ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی رووسیا له فراكسیۆنی پارتی یه‌كگرتووی رووسیا بە كوردستان24ی گوت: "هه‌وڵی رووسیا بۆ سنوورداركردنی داگیركاری توركیا له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا له رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه نییه، وه‌ك ده‌زانین ئه‌و ناوچه‌یه به‌شه كوردنشییهكهی سووریایه، رووسیا ده‌خوازێت كوردان و حكومه‌تی سوریا رێكبكه‌ون، ئێمه ده‌زانین كه گفتوگۆ هه‌بووه له‌نێوان نوێنه‌ری هێزه دیموكراته‌كانی سووریا و رێكخراوه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، رێكه‌وتن كراوه كه هێزه كوردییه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆرگانه حكوومییه‌كانی سووریادا شوێنی خۆیان بگرن و جێیان بكرێته‌وه، ئیدی هه‌ر له ده‌زگاكانی ئاسایشه‌وه بگره تا به‌هێزه چه‌كداره‌كان ده‌گات، ئه‌مه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه و بڕیاره ئاسایش بۆ كوردانی ناوچه‌كه دابین بكات، نێوەندگیری رووسیا له‌نێوان دیمه‌شق و كوردان، به‌نده به سازشی ئه‌و دوولایه‌نه‌وه".
له‌كاتێكدا كۆشكی كرێمل و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، كوردانی رۆژئاوای كوردستانیان، به هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی كیانێكی كوردی له سووریا تۆمه‌تبار ده‌كرد و به گوته‌ی خۆیان دژی هه‌نگاوی له‌مجۆره بوون، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكی پارتی لیبراڵ دیموكرات پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌ی رایه‌كی دیكەی هه‌یه.
ئه‌نتۆن مارۆزهڤ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی رووسیا له فراكسیۆنی پارتی لیبرال دیموكراتی رووسیا دەڵێ: "هه‌رچه‌ند ئێمه ئێستا له په‌یوه‌ندی باشداین له‌گه‌ڵ توركیا، به‌ڵام پێمانوایه ئه‌مه كارێكی نادروست و توندوتیژه كه توركیا ئه‌نجامی ده‌دات و دژی گشت یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و جه‌نگێكی خوێناوی له دژی كوردان به‌رپا كردووه. ئێمه پێمانوایه كه گه‌لی كورد ئه‌وه‌ندی خه‌بات كردووه‌و قوربانی داوه كه له دوورنمادا ببێته خاوه‌ن وڵاتی خۆی، هاوكات رووسیا ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بدات تا ئه‌وه‌ی به‌ر به جینۆسایدی كوردان بگرێت و ره‌وتی ئاشتیانه‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی سووریا و ناكۆكییه‌كان دابین بكات. ئێمه و توركیا تێگه‌یشتنمان جیاوازه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا، ئێمه بڕوامان به‌ڕێگای ئاشتیانه‌ی چاره‌سه‌ر هه‌یه و ئه‌وان په‌نا بۆ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ده‌به‌ن بۆیه، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان توركیا رازیبكه‌ین به‌وه‌ی بوار به توندوتیژی و په‌لاماری سه‌ربازیی بۆ سه‌ر گه‌لی كورد ناده‌ین. هه‌وڵی ئێمه بۆ چاره‌سه‌ری رێگای گفتوگۆیه به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌می لایه‌نه‌كان".
لە 9/10/2019 سوپای توركیا و میلیشیاكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كە ئەنقەرە پاڵپشتیان دەكات، هێرشێكی زه‌مینی و ئاسمانیان بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكرد، به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی سڤیل ئاواره‌بوون و زیاتر له 300 كه‌س شه‌هید و برینداربوون، جگه له‌وه‌ی به‌نێوه‌ندگیری مۆسكۆ، رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شق ئه‌نجامدراوه، واشنتنیش له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ ئاگربه‌ستی كاتی، ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره ئێستا، ئایندهی رۆژئاوای كوردستانه له نێو به‌رداشی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی بیانی‌دا.
ھ.م