ناکۆکییەکانی رۆژئاوای کوردستان بۆ ئەڵمانیا دەگوازرێتەوە
کورد و تورک لە ئەڵمانیا هێرشدەکەنە سەر یەکتر
K24 – ههولێر:
لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ملیۆنەها کورد لە وڵاتی ئەڵمانیا دروستبووە.
هێرشکراوەتە سەر چەن دوکانێک و چەند کەسێک بە چەقۆ هێرشیان کراوەتە سەر.
ویدمان ماوز، ئەندامی کۆمیسیۆنی هەماهەنگی ئەڵمانیا بە رۆژنامەی فونکێی گووتووە، ئەرکی ئێمە ئەم رێگری بکەین لە دروستبوونی ئەم ناکۆکیانە".
دەشڵێت: "کاردانەوەکان رەنگدانەوەی دۆخی سووریایە و ئێمە لە ئەڵمانیا چاودێری دەکەین".
لە ئەڵمانیا دوو ملیۆن تورک و یەک ملیۆن کورد دەژین و چەند رۆژێکە لە شارە جیاوازەکانی ئەڵمانیا کوردەکان خۆپیشاندانی بەرفراوان دەکەن و هەندێک لە تورکەکانیش بە "سڵاوی گورگ " وەڵامیان دەدەنەوە؛ ئەمەش چەند جارێک بووەتە هۆی پێکدادان و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ئەمەش وایکردووە، ئەو کورد و تورکانەی دوکان و شوێنی بازرگانیان هەیە، مەترسیان لادروست ببێت.
ئەگەرچی شەوی پێنج شەممەی رابردوو ئەمەریکا و تورکیا ئاگربەستیان لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند، بەڵام جەنگ لە سەرێ کانی بەردەوامە و بەهۆیەوە شەهید و بریندار هەیە.
France24
H.J