دوو کۆڵبەری کورد بەتەقەی ڕاستەوخۆی پاسداران برینداربوون
چاره‌نووسی دووانی دیكه‌ش نادیاره

K24 - سۆران:
ژمارەیەك کۆڵبەری رۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتی گەڕانەوەیاندا بۆ ڕۆژهەڵات، لەسه‌ر سنوور کەوتنە بۆسەی هێزێکی سوپای پاسداران و دوو لە کۆڵبەرەکان برینداربوون.
شایه‌تحاڵێك به‌ناوی ئیبراهیم حەمدان دانیشتووی شارەدێی حاجی ئۆمەران بەکوردستان24ی راگەیاند ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و لە کوێستانی (شاخەرووخاو) لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوونەتە بۆسەی سوپای پاسداران.
هاووڵاتیەکیش بەناوی (ئالان ئەکرەم) بەکوردستان24ی راگەیاند، كه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی هەردوو بریندارەکە ده‌گه‌یه‌نێته نەخۆشخانەی حاجی ئۆمەران و ئێستا به‌ڕێگه‌وه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه.
گووتیشی: "یەکێك لە بریندارەکان ناوی بەهمەنە و خەڵکی پیرانشارە و فیشەک بەر قاچی کەوتووە، ئەوەی دیکەشیان ناوی خالیدە و خەڵکی مهابادە، فیشەکێك بەر پشتی کەوتووە و باری تەندروستی باش نییە".
ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه دوو كۆڵبه‌ره‌كه باسیان له‌وه كردووه، دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌یان له‌گه‌ڵدا بووه له‌و كاته‌ی كه‌وتوونه‌ته ناو بۆسه‌ی پاسداران، به‌ڵام چاره‌نووسیان نازانن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م