ئه‌ردوغان ئاینده‌ی باكووری سووریا ده‌باته لای پوتن
"هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رپه‌ڕاندنی هێزه كوردییه‌كان ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاشكرایكرد، رۆژی سێشه‌ممه 22ی ئه‌م مانگه ئاینده‌ی باكووری سووریا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا باس ده‌كه‌م.
ئه‌ردوغان دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرێن ، هێرشه‌كانمان له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هێزه كوردییه‌كان له كاتی دیاریكراودا له ناوچه‌كه نه‌كشێنه‌وه، سه‌ری هه‌موویان ده‌په‌ڕێنێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێك كه به‌ر له دوو رۆژ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا له ئه‌نقه‌ره واژوو كرا، پێویست بوو سوپای توركیا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی مرۆیی بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه بكرێته‌وه، كه له‌ناو شه‌ڕ گه‌مارۆ دراون، به‌ڵام تا ئێستا توركیا گه‌مارۆی سه‌ر سه‌رێ كانیێ هه‌ڵنه‌گرتووه، هیچ رێڕه‌وێكیش نه‌كراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر هێرشه‌كانیشی بۆ سه‌ر ناوه‌ندی ئه‌و شاره به‌رده‌وامه.
H.B