له حه‌سه‌كه شه‌ڕ له‌نێوان سوپای سووریا و گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا روویدا
ئاژانسی سانا: گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا 2 گوندیان له سه‌رێ كانیێ داگیركرد
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له ناوچه‌یه‌كی نزیك سه‌رێ كانی حه‌سه‌كه شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی سوپای سووریا و ئه‌و گروپه چه‌كداره میلیشیایانه‌ی ئۆپۆزسیۆن روویدا، كه فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا "سانا"، یه‌كه‌یه‌كی سه‌ر به سوپای سووریا رووبه‌ڕووی هه‌وڵێكی "گروپێكی میلیشیای سه‌ر به رژێمی توركیا" بووه‌ته‌وه، كه به‌نیاز بوون له ناوچه‌یه‌كی نزیك سه‌رێ كانیێ، دزه بكه‌نه ناو خاڵێكی سه‌ربازییان له گوندی ئه‌هراسی باكووری رۆژئاوای ته‌ل ته‌مر.
هه‌روه‌ك ئاژانسه سوورییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "هێزه‌كانی سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره هه‌ردوو گوندی جان ته‌مری رۆژهه‌ڵات و شوكرییه‌یان له ده‌وروبه‌ری سه‌رێ كانیێ داگیر كردووه و رێگای نێوان ته‌ل ته‌مر و سه‌رێ كانیێشیان داخستووه".
وێڕای ئه‌وه‌ی شه‌وی 17ی ئه‌م مانگه هه‌ریه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و مایك پێنس" جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن، كه توركیا ئاگربه‌ست له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام توركیا له‌سه‌ر هێرشه‌كانی به‌رده‌وامه و به‌گویره‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، تا ئێستا 13 شه‌ڕڤان و 5 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه.
H.B