بریندارانی سه‌رێ كانیێ گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی قامشلۆ
هێشتا ژماره‌یه‌ك بركوژراو و ینداری دیكه‌ش ماون
K24- قامشلۆ:
په‌یامنێری كوردستان 24 له قامشلۆ رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك بریندار و ته‌رمی 4 هاووڵاتیی سڤیل له سه‌رێ كانیێ گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی قامشلۆ.
ئه‌كره‌م ساڵح، په‌یامنێری كوردستان 24 له قامشلۆ پێی راگه‌یاندین، تا ئێستا ته‌رمی 4 كوژراو و 30 له‌و بریندارانه له رێگه‌ی 16 ئه‌مبوڵانسی فریاگوزارییه‌وه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی قامشلۆ، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی گه‌مارۆی سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه نه‌توانرابوو له سه‌رێ كانیێ بهێندرێنه ده‌ره‌وه.
وك ئاماژه‌شی پێدا، 4 ته‌رمی هاووڵاتیانی سڤیل له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ته‌ل ته‌مر ماونه‌ته‌وه و به‌هۆی داخستنی رێگا له لایه‌ن ئه‌و گروپه میلیشیایانه‌ی فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، تا ئێستا نه‌توانراوه بهێندرێنه ده‌ره‌وه.
گوتیشی، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مه ژماره‌ی ته‌واوی برینداره‌كان نییه و هێشتا چه‌ندین برینداری دیكه‌ش ماون، كه له سه‌رێ كانیێ بگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قامشلۆ.
H.B