به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر: توركیا ئاگربه‌ستی پێشێلكردووه
داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كار بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی توركیا بكات
K24- هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، هه‌رچه‌ند هێزه‌كانیان پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره بوونه، به‌ڵام پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بەردەوامە.
له‌مباره‌یه‌وه ته‌ڵعه‌ت یونس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر گوتی: بەهۆی پێشێلكارییه‌كانی توركیا و تۆپبارانکردن و بۆردومانکردنی ناوچەکانی سەرێکانی، تا ئێستا 17 هاووڵاتی شەهید بوون و 24ی دیکەش برینداربوون.
یونس ئاشكراشی كرد، تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری كوژراو و برینداره‌كان له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه رووخاوه‌كاندا له سەرێ کانیێ ماون، به‌ڵام بەهۆی هێرشەکانی توركیا تیمەکانی فریاگوزاری ناتوانن هاوکاری لێقەوماوانی بکەن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد، هێرشەکانی تورکیا رابگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێڕەوێکی مرۆیی بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل بکەنەوە.
H.B