مەزڵوم كۆبانێ: ئەمەریکا بەرپرسیارە لە کۆمەڵکوژیی باکووری سووریا
"ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی كوشتنی ملیۆنان كورد"
K24 - ھەولێر
مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوزی ئه‌مەریكی ره‌خنه‌ی توندی له رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مەریكا و توركیا ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی كوشتنی ملیۆنان كورد و دوورخستنه‌وه‌ی ملیۆنانی دیكه‌ش لە زێدی خۆیان.
ده‌شڵێت "گه‌وره‌ترین پاكتاكاری نه‌ژادی ده‌بێت له‌م سه‌ده‌یه‌دا و هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌به‌رچاوی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا رووده‌ده‌ن".
فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده جه‌خت ده‌كاته‌وه، "له‌وه‌ی ئه‌مەریكا به‌رپرسیاری سه‌ره‌كییه له‌وه‌ی چی له باكووری سووریا رووده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و له‌میانه‌ی شه‌ڕی داعش ئێمه متمانه‌مان پێكردن و ئێستاش كۆمه‌ڵكوژیی له‌به‌رچاویان رووده‌دات و ئه‌وانیش هیچ ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رایبگرن".
ئه‌م ره‌خنانه‌ی مه‌زڵوم كۆبانێ له‌كاتێكدایه كه له سه‌ره‌تایی رێككه‌وتنی ئه‌مەریكا و توركیا، ناوبراو رایگه‌یاندبوو كه رێككه‌وتنه‌كه‌یان قبوڵه و ئاگاداریشین.