توركیا سەرێكانی تۆپباران دەكات
مەسەدە: 235 ھاووڵاتی سڤیل شەھیدبوونە
K24 - سەرێكانی
سەرەڕای ئاگربەست لەنێوان توركیا و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، سوپای توركیا بەردەوامە لە تۆپباران كردنی سەرێكانی.
پەیامنێری كوردستان24 لە دەوروبەری سەرێكانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ جارێكی دیكە سوپای توركیا سەرێكانی تۆپباران كردەوە و تائێستا تۆپباران بەردەوامە".
ھاوكات ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات (مەسەدە) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد: "تائێستا توركیا پابەندی ئاگربەست نەبووە و رێگری لە تیمەكانی پزیشكی دەكرێت، بۆ ھاوكاریی كردنی بریندارانی تۆپباران و بۆردومانەكان بێنە ناوچەكە".
مەسەدە، ئاشكرای كرد: "تائێستا 235 ھاووڵاتی سڤیل لە رۆژئاوای كوردستان بەھۆی تۆپباران و بۆردومانی توركیا شەھیدبوونە، كە 22یان منداڵن، ھەروەھا زیاتر لە 300 ھەزار كەس ئاوارە بوونە".
لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی ھەسەدە ئەوەشخرایەڕوو: "ھێشتا شەڕ لەنێوان سوپای توركیا و شەڕڤانانی ھەسەدە بەردەوامە و داوا دەكەین شەڕ رابگیرێت".
ھ.م