ھاوپەیمانان لە فڕۆكەخانەیەكی سەربازی كۆبانێ كشانەوە

ھاوپەیمانان لە رۆژئاوای كوردستان دەكشێنەوە

K24 - ھەولێر

ھێزەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە فڕۆكاەخانەی سەربازی سڕین لە كۆبانێ كشانەوە.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: "ھێزەكانی ھاوپەیمانی لە فڕۆكەخانەی سەربازی سڕین لە كۆبانێ كشانەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێدەچێت لە ماوەیەکی نزیکدا، سەرجەم هێزەکانمان لە سووریاوە بۆ رۆژئاوای عێراق بگوازینەوە، بۆ بەردەوامیدان بە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و یارمەتیدانی هێزەکانی ئەو وڵاتە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا گوتیشی، هێزەکانمان نزیکەی هەزار سەربازن و لە چەند هەفتەی داهاتوودا سەرجەمیان بۆ عێراق دەگوازرێنەوە.

ھ.م