ناتۆ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هێرشه‌كه‌ی توركیا ده‌كات
ناوه‌ندێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی دامه‌زراند
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "فێڵت ئێم زۆنتاگ"ی ئه‌ڵمانی ئاشكرایكرد، هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ناوه‌ندی ئیداره‌ی قه‌یرانه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له باكووری سووریا دامه‌زراند.
ئه‌و رۆژنامه ئه‌ڵمانیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تیمی ناوه‌نده‌كه له ژماره‌یه‌ك پسپۆڕی ئه‌منی و شاره‌زایانی سه‌ربازی و راوێژكاری سیاسی پێكهاتوون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو نوێنه‌رانی توركیا له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ناتۆ جه‌ختیان له‌سه‌ر ئاماده‌یی خۆیان كرده‌وه، كه هه‌موو ورده‌كاریی پلانی پرۆسه‌كه بۆ هاوبه‌شه‌كانیان له ناتۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن.
جێگای ئاماژه‌یه دانیشتنه‌كه‌ی ناتۆ ته‌نیا رۆژێك به‌ر له رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو، كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا، پێویست بوو شه‌ڕ له نێوان توركیا و كوردانی رۆژئاوای كوردستان رابگیرێت و ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ناو خاكی سووریا له‌سه‌ر سنووری توركیا درووستبكرێت.
H.B