هه‌سه‌ده: له 24 كاتژمێری رابردوودا 16 شه‌ڕڤان گیانیان له‌ده‌ستداوه
له ئاكامی بۆردومانی چڕی ئاسمانی و زه‌مینی
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریا دیموكرات(هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا 16 شه‌ڕڤان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 3ی دیكه بریندار بوون، له ئاكامی بۆردومانی چڕی ئاسمانی و زه‌مینی سوپای توركیا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (20ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019) هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانمان پابه‌ندی ته‌واوی بڕیاری ئاگربه‌ست بوون، به‌ڵام توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وام بوون له په‌لاماره‌كانیان.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ بنكه‌كانی هه‌سه‌ده له میحوه‌ره‌كانی گوندی حه‌به‌ش و شكیرییه له لایه‌ن سوپای توركیا و میلیشیاكانه‌وه تۆپباران كراوون.