ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی خۆی خاپوور كرد
له ناوچه‌ی ته‌ل بیده‌ری پارێزگای حه‌سه‌كه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ره‌سمی سووریا(سانا) بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازگه‌ی ئه‌لقه‌لیبیان له ناوچه‌ی ته‌ل بیده‌ری پارێزگای حه‌سه‌كه خاپوور كردووه.
ئاژانسه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌ربازگه‌یه، فڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت به فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی تێدابوو، كه له رێگه‌یه‌وه كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ده‌گواسته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا ته‌واوی هێزه‌كانی له سووریا بكێشێته‌وه، سوپای ئه‌مه‌ریكا دوای چۆڵكردنی بنكه‌كانیان به بۆردومانی فڕۆكه وێران ده‌كه‌ن.