سانا: سوپای توركیا و میلیشیاكان چوونه ناو سه‌رێ كانی
میلیشیاكان و سوپای توركیا چوونه ناوی
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ره‌سمی سووریا(سانا) بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی به ته‌واوی چوونه ناو سه‌رێ كانی.
بڵاویشیكرده‌وه، چوونه ناوه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه دوای ئه‌وه هات، ئه‌مڕۆ دوا كاروانی هێزه‌كانی یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی شارۆچكه‌كه، به‌ره‌و حه‌سه‌كه كشانه‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له به‌رهه‌ڵستكارانی سووریا، رایگه‌یاند، كاروانێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه) شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانیان له نزیك سنووری سووریا به‌ره‌و حه‌سه‌كه به‌جێهێشت.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، پاشه‌كشێی ئه‌و كاروانه‌ی یه‌په‌گه له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه دێت، كه ئه‌مه‌ریكا و توركیا رۆژی 17ی ئه‌م مانگه واژوویان كرد.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر له ناوچه‌كانی سنووری نێوان سووریا و توركیا پاشه‌كشێ بكه‌ن.
بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه 120 كاتژمێر دیاریكراوه و ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا جێبه‌جێ بكرێت.
كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه له سه‌رێ كانی دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ شه‌ممه 19ی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌زڵوم كوبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، توركیا ئاسته‌نگ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سه‌رێ كانی درووست ده‌كات.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر توركیا پابه‌ندی ئاگربه‌ست نه‌بێت، ئه‌وا رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست به پیلانگێڕییه‌ك دژی هێزه‌كانی لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.
كشانه‌وه‌ی هه‌سه‌ده دوای ئه‌وه دێت هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان 11 رۆژه به‌رده‌وامه و له چواره‌م رۆژی هێرشه‌كه‌یدا توركیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، سه‌رێ كانی كۆنترۆڵ كردووه، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ نه‌یتوانیبوو به شه‌ڕ بچێته ناو شارۆچكه‌كه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان له ماوه‌ی شه‌ڕدا شه‌ڕڤانه‌كان به سوود وه‌رگرتن له‌و قایمكاریانهی بۆ شه‌ڕیان كردبوو و به‌كارهێنانی تونێله‌كان و حه‌شارگه نهێنییه‌كان توانیبویان خۆیان له به‌رامبه‌ر بۆردومانی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له جۆری ئێف 16 و تۆپبارانی تۆپخانه‌كان رابگرن.