كاروانێكی یه‌په‌گه سه‌رێ كانی به‌جێهێشت
به‌ره‌و حه‌سه‌كه ده‌چن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له به‌رهه‌ڵستكارانی سووریا، رایگه‌یاند، كاروانێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه) شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانیان له نزیك سنووری سووریا به‌ره‌و حه‌سه‌كه به‌جێهێشت.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، پاشه‌كشێی ئه‌و كاروانه‌ی یه‌په‌گه له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه دێت، كه ئه‌مه‌ریكا و توركیا رۆژی 17ی ئه‌م مانگه واژوویان كرد.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر له ناوچه‌كانی سنووری نێوان سووریا و توركیا پاشه‌كشێ بكه‌ن.
بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه 120 كاتژمێر دیاریكراوه و ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا جێبه‌جێ بكرێت.
كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه له سه‌رێ كانی دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ شه‌ممه 19ی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌زڵوم كوبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، توركیا ئاسته‌نگ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سه‌رێ كانی درووست ده‌كات.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر توركیا پابه‌ندی ئاگربه‌ست نه‌بێت، ئه‌وا رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست به پیلانگێڕییه‌ك دژی هێزه‌كانی لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.