سوپای توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی له گرێ سپی راگه‌یاند
یه‌كێكی دیكه بریندار بووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (20ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019) سه‌ربازێكی توركیا له گرێ سپی كوژراوه و یه‌كێكی دیكه بریندار بووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه، ئه‌و سه‌ربازه سه‌رقاڵی ئه‌ركه‌كانی بووه له گرێ سپی و به‌ر تۆپبارانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) كه‌وتووه و كوژراوه.
له به‌رامبه‌ردا، هێزه‌كانی سووریا دیموكرات(هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا 16 شه‌ڕڤان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 3ی دیكه بریندار بوون، له ئاكامی بۆردومانی چڕی ئاسمانی و زه‌مینی سوپای توركیا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانمان پابه‌ندی ته‌واوی بڕیاری ئاگربه‌ست بوون، به‌ڵام توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وام بوون له په‌لاماره‌كانیان.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ بنكه‌كانی هه‌سه‌ده له میحوه‌ره‌كانی گوندی حه‌به‌ش و شكیرییه له لایه‌ن سوپای توركیا و میلیشیاكانه‌وه تۆپباران كراوون.