توركیا هێرشێكی توندی فه‌رمی ده‌كاته سه‌ر سعوودیه
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ: هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا باڵانسی هێزی له ناوچه‌كه گۆڕیوه
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی فه‌رمی توركیا هێرشێكی توندی كرده سه‌ر سعوودیه و رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" كه توركیا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستی پێكردووه، "شانه‌ی زه‌رده‌واڵه‌ی وروژاندووه".
هه‌روه‌ك ره‌خنه‌ی توندیشی ئاراسته‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی، میسر، ئیمارات و به‌حره‌ین كردووه و دووپاتی كرده‌وه، "هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا باڵانسی هێزی له ناوچه‌كه گۆڕیوه".
ئه‌نادۆڵ نووسیویه‌تی، "هه‌ر كه‌سێك به‌دوای لێدوانه‌كانی ئیداره‌ی سعوودیه و میدیاكانی توركیا بكه‌وێت، كه له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا ده‌یدات، وا ده‌زانێت توركیا جه‌نگی له دژی ریاز راگه‌یاندووه"، ده‌شڵێت: "هه‌ڵوێستی سعوودیه به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا زۆر له كاردانه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د توندتره".
ئاژانسه توركییه‌كه بڵاویكرده‌وه، "گومانی تێدا نییه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و ریاز گه‌یشتووه‌ته ئه‌و په‌ڕی گرژی و ئاڵۆزی و هه‌ڵمه‌ته ره‌شه‌كانی ئیداره‌ی سعوودیه‌ش ته‌نیا بۆ لاوازكردنی توركیایه، چ له رووی سیاسی، یان سه‌ربازی یاخۆد ئابووری".
جێگای ئاماژه‌یه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه هێرشی توركیای بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریای شه‌رمه‌زار كردووه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "عه‌ره‌بستانی سعوودیه ئه‌و ده‌ستدرێژییه دوژمنكارییه شه‌رمه‌زار ده‌كات، كه سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستپێكردووه".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌دا هاتووه، "به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گروپانه‌ی توركیا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌بێت، به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچانه".
هه‌روه‌ك له 12ی ئه‌م مانگه‌ش، كۆمكاری عه‌ره‌بی له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای وه‌ستاندنی هێرشی توركیای بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كردبوو و جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگیی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا كردبوو و به‌رپرسیارێتی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هێرشه‌ی خستبووه ئه‌ستۆی ئه‌نقه‌ره.
هه‌روه‌ها كۆمكاری عه‌ره‌بی له به‌یاننامه‌كه‌یدا دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌رپرسیارێتی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر دوای "ده‌ستدرێژییه دوژمنكارییه‌كه‌ی توركیا"ـی بۆ سه‌ر خاكی سووریا خستبووه ئه‌ستۆی ئه‌نقه‌ره.
به‌یاننامه‌كه دووپاتیشیكردبووه‌وه، "پێویسته رێككاری پێویست و گونجاو له دژی داگیركارییه‌كانی بۆ خاكی سووریا بگیرێنه‌به‌ر".
H.B