به‌غدا: هێرشه‌كانی توركیا مه‌ترسین

ئه‌و چه‌كداره‌ په‌ڕاگه‌نده‌ بووانه‌ی داعش روویان له‌ سنووره‌كانی عێراق كردووه‌

K24 – هه‌ولێر:

دەسەڵاتدارانی عێراق لە هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای تورکیا و میلیشیاکان نیگەرانن، پێشیانوایە، ئەو هێرشانە مەترسین بۆ سەر ئاسایشی عێراق و دەبێتە هۆکارێک بۆ پەڕینەوەی چەکدارانی داعش لە سووریاوە بۆ ناو خاکی عێراق. ئاماژە بەوەشدەدەن، هێرشەکەی تورکیا کاریگەری لەسەر سەرکەوتن بەسەر داعش و لەدەستدانی دەسکەوتەکان دژ بەو رێکخراوە دەبێت.

دوای هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، سه‌دان خێزانی داعش توانیان له‌ كه‌مپه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌ تایبه‌تی له‌ كه‌مپی هولی سه‌ر به‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ رابكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌شێكی ئه‌و خێزان و چه‌كداره‌ په‌ڕاگه‌نده‌ بووانه‌ی داعش روویان له‌ سنووره‌كانی عێراق كردووه‌.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان هۆشداریان له‌ باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش بۆ ناو خاكی عێراق داوه‌.