پێشمه‌رگه‌ یادی داستانی پردێ ده‌كاته‌وه‌

دوو ساڵ بەسەر داستانی پردێ دا تێدەپەڕێت

K24 – كه‌ركووك:

دوو ساڵ بەسەر  داستانی پردێ دا تێدەپەڕێت لەو شەڕە پێشمەرگە توانی پلانی لەناوچوونی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان پوچەڵ بکاتەوە.

پێشمەرگە و فەرماندەکان باس لەوە دەکەن ئەو بەرگریەی لە پردێ کرا لە کەرکووک بکرایە حەشدی شەعبی ناوچە کوردستانییەکانی داگیر نەدەکرد.

لە ساڵیادی داستانی پردێ هەفتەی بەرەنگاری نیشتیمانی راگەیەندرا  و چەندین چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام دەدرێن لە دوای پردێ پێشمەرگە لە مەخمور و سحێلا و مەحمودیە چەندین هێرشی دیکەی  تێک شکاند.

بەهۆی تێکشکانی سوپا و حەشد، حکوومەتی عێراق ناچار کرا دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، کوردستان24 بریندارێکی ئەو داستانە بەسەر دەکاتەوە و چیرۆکی سەرکەوتنی پێشمەرگەش لەو ڕۆژە دەگێڕێتەوە.