هه‌ڵمه‌تێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك راگه‌یه‌ندرا
سه‌ره‌تا له قوتابخانه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكرد
K24- سلێمانی:
ساڵ به ساڵ ڕێژەی تووشبوانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌سه‌ر ئاستی جیهان له هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كانی نێر و مێ لەزیادبووندایە و ئاماره‌كان به شێوه‌یه‌ك مه‌ترسیدارن، كه له هه‌رێمی كوردستان هەڵمەتێكی به‌رفراوانی هۆشیاركردنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئەنجام بدرێت.
له‌مباره‌شه‌وه زانیار بەختیار، یه‌كێك له رێكخه‌رانی هه‌ڵمه‌ته‌كه له شاری سلێمانی ده‌ڵێت: ئێستا سەرەتای هەڵمەتەکە لە سلێمانی لەو قوتابخانەنەوە دەستی پێکردوە، کە کچان تێدا دەخوێنن.
ئەنجامى توێژینەوەكان هەندێك لە هۆكارەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك دەخەنە روو، لەوانەش: كێشی زیاد, خواردنی حەبی رێگریكردن له مندالبوون, بەكارهێنانی چەند هۆرمۆنیك وەك چارەسەر, خواردنی رێژەیەكی زۆر لە چەوری زیانبەخش، هه‌ر تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌ش، بینایی کامەران، پسپۆری خۆراك هۆشداری لە خواردنی خۆراکە ناتەندروستەکان ده‌دات.
به‌گوێره‌ی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژانە لە کوردستان زیاتر؛ لە سێ کەس توشی شێرپەنجەی مەمك دەبن، ئەمە لەکاتێکدایه، شێرپەنجەی مەمك لە باشوری کوردستان زۆرترین توشبووی هەیە لەدوای شێر پەنجەی خوێن، بۆ رێگریگرنیش لەم نەخۆشییە، چەندین جۆری جیاوازی چارەسەر لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکاندا هەیە. بەڵام پزیشکان دەڵێن: پشکنینە پشوەختەکان گرنگترین رێگه‌یە، كە ژیانی خانمان لەو شیرپەنجەیە دەپارێزێت.
H.B