وەزیری بەرگری ئەمەریکا: هێزەکانمان لەو ناوچانەن کە نەوتی لێیە
نوێترین هەوڵوێستی ئەمەریکا لە بارەی سووریا
K24 – ههولێر:
لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا، هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی دۆخی ئێستای ناوچەکە ئاشکرا کرد.
ئیسپەر دڵنیایی دایە ئەفغانستان کە وڵاتەکەی جیاواز لە سووریا تەماشای ئەفغاستان دەکات.
راشیگەیاند، پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا چەند هەفتەیەک دەخایەنێت و لەبەر جەنگی کورد و تورکیا هێزەکانیان کشاندووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانی ئەمەریکا لەو ناوچانەنن کە نەوتی لێیە و کۆنتڕۆڵی ئاسمانی سووریاش دەکەن.
روونیشکردەوە، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کورد و تورکیا دەدەن و لە جەنگی دژ بە تیرۆریش بەردەوام دەبن.
H.j