لایەنەکانی هاوپەیمانی کوردستانی کاندیدەکانیان یەکلا کردەوە

30 پارتی سیاسی و لایەن بەشدارییان لە هاوپەیمانێتییەکە کردووە

K24 – هه‌ولێر:

رزگار عەلی دوای کۆبوونەوەی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە سلێمانی و لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند هەموو لایەنەکانی بەشدار لە هاوپەیمانی کوردستانی پەیماننامەیەکیان واژۆ کردووە و کە لە ئایندەدا هیچ لایەنێک لە هاوپەیمانێتیەکە نەکشێتەوە.

راشیگەیاند، هاوپەیمانی کوردستانی پەیوەندی بە پرسی دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک نییە.

ئاشکراشی کرد کە هاوپەیمانی کوردستانی پرسی دانانی کاندیدی لایەنەکانی یەکلا کردووەتەوە.

لەبارەی ژمارەی کورسییەکان، عەبدولرەحمان مستەفا، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی رایگەیاند، هەر پارێزگایەک چەند کورسی بۆ دانراوە ئەمە دوو ئەوەندە کاندیدمان دەبێت. لە کەرکووک 26 و لە مووسڵ 48 و لە دیالە 26 کاندیدمان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، تاکو ئێستا 30 پارتی سیاسی و لایەن بەشدارییان لە هاوپەیمانێتییەکە کردووە.

H.J